"چیتر پێویستیم بە یارمەتی هیچ کەسێك نییە" – PIN یارمەتی ژنانی سوریا دەدات بۆ ئەوەی لەسەر پێیەکانی خۆیان بوەستن

بڵاوکراوەتەوە: ٢٠٢٢ کانوونی دووەم ١٠ کاتی خوێندنەوە: دوو خولەک
© Foto: PIN

بە لەبەرچاو گرتن بە سروشتی درێژکراوەی ململانێ لە سوریا و کاریگەری لەسەر هەموو بوارەکانی ژیان، هیچ سەیر نییە کە بۆ زۆرێك لە خێزانەکان یارمەتی بوو بە هێڵی ژیان و تاکە ئامرازی ڕاستەقینەی مانەوە. کە دەگوترێت، باوترین و خۆڕاگرترین پەیام کە لەو کۆمەڵگاییانەی کە لەگەڵیدا کار دەکەین بە دەستمان دەگات، جگە لە هیواکانیان بۆ خێرا کۆتاییهاتنی ململانێکە، خواستنە بۆ گەڕانەوە بۆ دۆخی خۆکڕایی.

بەم دواییانە قسەمان لەگەڵ فتون و مەلەك کرد، دوو ژنی سوری کە بەشداریان لە سەرووی 140 بەشداربووی پڕۆژەی PINی ئەم دواییەی باکووری سوریا کرد، بە هیوای فێربوونی کارامەیی و کارکردنیان بۆ ئەم ئامانجە. گەواهیدانەکەیان دەریدەخات کە چۆن تەنها بە بڕێکی کەم لە پشتگیری خێزانەکان دەتوانن بگەڕێنەوە سەر پێی خۆیان. هەموو ئەمانە بە سێ هەنگاوی سادە: فێربە، بەرهەم بهێنە و بازرگانی بکە.

"یەکەم سوودی پڕۆژەکە ئەوەیە کە لەسەر بنەمای هەوڵەکانی خۆمانە، من چیتر پێویستیم بە یارمەتی هیچ کەسێك نییە. دەتوانم بە دەنگی بەرز بیڵێم، ئێمە ڕەتی دەکەینەوە پشت بە ئەوانی تر ببەستین کەواتە ئەم پڕۆژەیە یارمەتی داین کە بەرەو پێشەوە پاڵ بنێین" فتون وتی.

"من پێشتر پرۆسەم دەکرد و کەلوپەلی خۆراکم دروست دەکرد وەك پەنیر، بەڵام نەمدەزانی چۆن بەباشی ئەنجامی بدەم. کاتێك فێربووم چۆن پەنیر دروست بکەم، ئاسوودەتر بووم کە بەخۆم دروستی بکەم." فتون وتی، کە چیدی پشت بە بەخششەکانی خواردن نابەستێت. وەك هەموو بەشداربووان، فتون لە خێزانێك بە پێشەنگی ئافرەتان بوو.

چالاکییەکانمان بۆ پڕۆسەی خۆراك بە مەبەستی توانادان بە ژنان لە باکووری سوریا بۆ بەدەستهێنانی شارەزایی و بەرهەم هێنانی نوێ و فێربوونی فرۆشتنی کەلوپەلەکانیان. ڕاهێنانی کرداری پێنج رۆژی خایاند و بەدواتر چالاکی زیاتری پشتگیری و بەدواداچوونی ڕاهێنانەکان لە بەڕێوەبردنی بازرگانی و پلە بەرزکردنەوە. بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی داهاتوو لەگەڵ بازرگانیەکانیان، PIN بەشداربووانی گرێدا لەگەڵ خاوەن بازاڕەکان و پێشانگایەکی بازرگانی ڕێکخست بۆ بینینی میوەی خۆماڵی.

"ئەگەر لە دوکانەکانیان سەردانیان بکەین، بە ئومێدەوە زیاتر هانیان دەدریت کە ئێستا بەرهەمەکانمان بکڕن لەو کاتەوەی کە هاتوون بۆ چالاکییەکە. ئەوان تەنانەت دەرفەتیان بۆ ڕەخساوە کە تامییان بکەن چەند بەتامن، و کارەکەی ئێمەیانی بە دڵ بوو" وتەی مەلەك یەکێکی تر لە بەشداربووانی ئەو ڕاهێنانە. کاتێك ئەو یەکەم جار بەشداری لە کۆرسەکەمانی کرد لە شکست دەترسا. "من بیرم نە کردەوە کە بتوانم خواردنەکان بکەم و بەسەرکەوتوویی بیانفرۆشم،" مەلەك وتی: "کاتێك دەستم کرد بە دروستکردنی ئەو خواردنانەی کە بە دەستی خۆم دەکەم، و پارەم پەیداکرد، باشتر لە جاران لە بەهای کار تێگەیشتم"

سوپاس بۆ دەزگای یارمەتی مرۆیی USAID (BHA) بۆ پارەدانی ئەم چالاکیانە و دابینکردنی ڕێگایەکی شکۆدار بۆ خەڵکی سوریا بۆ ئەوەی خۆیان بەخێو بکەن و بگەڕێنەوە سەر پێیان.

Autor: جۆزێف شاویر، مارکێتا زێمانکۆڤا