بەرگری کەش و هەوا
زیاتر لە دە ساڵە، رێکخراوی خەڵک لە پێویستیدا یارمەتی کۆمەڵگە مەترسیدارەکان دەدات لە سەرانسەری جیهان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و گونجاندن لەگەڵ هەسارەیەکی گۆڕاودا. ئامانجمان ئەوەیە هەسارەکەمان بکەینە شوێنێکی باشتر نەک تەنها بۆ خۆمان بەڵکو بۆ نزیکەی ئەو ١٠ ملیار کەسەی کە لە ساڵی ٢٠٥٠دا هاوبەشی دەکەن، دەتوانن یارمەتیدەرمان بن.
لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست ڕێکخراوی خەڵک لە پێویستیدا لە هەموو پرۆژەکانیدا لایەنێکی خۆڕاگری کەشو هەوا دەگرێتەبەر ، وەک دانانی پانتێڵی خۆر بۆ دابینکردنی وزەی پاک بۆ قوتابخانەکان ، هەروەها وێستگەکانی ئاو کە بە وزەی خۆر کاردەکەن بۆ لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە کۆچی کەش وهەوا و کاریگەرییکانی کەش و هەوا لەسەر هەرێمەکە .
ئێمە کاردەکەین بۆ فراوانکردنی دەستێوەردانەکانمان لە خۆڕاگریی کەشوهەوا بۆ یارمەتیدانی کۆمەڵگا ناوخۆییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەرزکردنەوەی خۆڕاگرییان لە ڕێگەی دۆزینەوەی چارەسەری داهێنەرانە.
چالاکی بەردەوامیانچالاکییەکانی ڕابردوو
بژێوی ژیان و کشتوکاڵ
بەرهەمی کشتوکاڵی لە سوریاش هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەو ململانێیەوە کەم بۆتەوە و نرخی بۆ خێزانە لاوازەکان بەرزکردۆتەوە. لە ساڵی 2014ەوە، ڕێکخراوی خەڵك لە پێویستیدا خەریکی ڕاهێنانی جوتیارە بچووکەکان بوون بۆ کرینی تۆ و پەین و دابین کردنی ئامرازی زۆر پێویست بۆیان.
چالاکییە دراوەکانمان بۆ کارکردن و دابین کردنی کاری کورتخایەن و کاتی بۆ خیزانە لاوازەکان بۆ پەیدا کردنی پارە لە ڕێگەی کۆکردنەوەی پاشماوەکان و ئاوەدان کردنەوەی شەقام، چاککردنەوەی کەناڵەکانی ئاودێری و قوتابخانەکان و دوورینی جل و بەرگی قوتابخانە و گەڕانەوەی تۆڕی ئاو و کارەبا. ئەم چالاکییە داهاتێکی باوەڕپێکراو بۆ خێزانەکان دابین دەکات بۆ ئەوەی پێداویستی ماڵی خۆیان دابین بکەن و بەرزکردنەوەی خۆڕاگری و کەرامەت، لە کاتێکدا پشتگیری کۆمەڵگەکان دەکەن و بازاڕەکانی ناوخۆ دەهەژێنن.