چیرۆکەوێنە: کۆمەڵگەکانی سوریا بۆ خۆشی و دەربڕینی داهێنەرانە و گۆڕانی کۆمەڵایەتی کۆ دەبنەوە

بڵاوکراوەتەوە: ٢٠٢٢ کانوونی دووەم ١٠ کاتی خوێندنەوە: 3 خولەک

لە باکووری سوریادا، ڕێکخراوی خەڵك لە پێویستیدا پشتگیری چالاکی پێکەوە بەستنە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن بۆ هەموو تەمەنەکان، پێشینە وتواناکان دەکەن. لە یارییەکانی تۆپی پێ و چالاکییەکانی هونەری شەقامەوە بۆ سەرنج خستنە سەر گفتوگۆی گرووپ وشانۆی منداڵان، ئەم چالاکییانە دەرفەتێک بە خەڵك دەدەن کە بۆ ساتێك شەڕی بەردەوام لە دەرەوە جێبێڵن وبەیەك ڕێزی کۆ ببنەوە.

	چیرۆکەوێنە: کۆمەڵگەکانی سوریا بۆ خۆشی و دەربڕینی داهێنەرانە و گۆڕانی کۆمەڵایەتی کۆ دەبنەوە
© Foto: PIN

لەگەڵمان بەژداربن لە شانۆی کۆمەڵگەی سادە لە گوندێکی بچووك لە باکووری سوریا بۆ ئێوارەیەکی خۆشی و دەربڕینی داهێنەرانە، شەوی کردنەوەی شانۆگەریەکی کورت سەرنجی خستە سەر هاوڕێیەتی و لە خۆ گرتنی ئەوانەی کە پێداویستی تایبەتیان هەیە.

بە هەموو ڕەنگەکانی پەلکەزێڕینە خۆیان داپۆشیوە، قژی ڕێك و ئامادەکراو، منداڵەکان لە دەرەوەی باخچەی سەنتەری ڕۆشنبیری گوندەکە خۆیان گەرم (إحماء) دەکەن پێش دەستپێکردنی شانۆگەریەکە. ماوەی چەند هەفتەیەکە ئەم شانۆگەرییە سێ کردارە دەخوێننەوە – جۆش و خرۆشی بەسەر نیگەرانی دەکەوێت وەك ئەوەی دەرهێنەری شانۆگەرییەکە ڕابەرایەتی کشانەوەی جەستە و دەمارەکان دەکات و دەم و چاوی بێ مانا دروست دەکات و منداڵەکان هان دەدەن بۆ ئەوەی شل ببن.

لە هەمان کاتدا، خوشك و برا، دایك و باوك و باوباپیران دەڕژێنە ئەم شانۆگەریە سەیرە، کە بەشێکن لە سەنتەرێکی گەورەتری کولتووری. یەك بە یەك کورسییەکان دەگرن، و بە هێواشی لە ژێر دەمامکی دەم و چاویان دەچرپن.

گلۆپەکان لەسەر کورسییە جلدە ماڕۆنییە کراوەکان و لە ناو ئامادەبوواندا کز بوون و منداڵەکانیش لە پشت ستەیجەوە شوێنەکانیان دەگرن. پێکەنینی سەرلێشێواوە و تێکشکانی بزووتنەوەکە لە نێوان جەماوەردا هەستی پێکراوە. بەرنامەکە خەریکە دەست پێ دەکات.

عەلی تەمەن 65 ساڵ، دەچیتە سەر ستەیج و پێشوازی لە جەماوەر دەکات. ئەو لە ساڵی 2012ەوە ناوەندی ڕۆشنبیری بەڕێوەدەبات. "ئێمە مێژووە دەوڵەمەندەکەی خۆمان فێری منداڵەکان دەکەین بۆ ئەوەی ئەو میراتە بەرەو نەوەی داهاتوو ببەن." عەلی وتی. سەنتەرەکە بە شێوەیەکی گشتی هونەرەکانی وەك شانۆ و مۆسیقا و چیرۆکبێژی بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی هەستی شانازی و پێکەوەیی لە کۆمەڵگەدا بڕووێ.

منداڵەکان بە جووت و بە گونجانی ڕەنگی جلەکانیانەوە دەچنە ناو شانۆوە و لە دیمەنێکدا کورسییەکانیان وەردەگرن کە لاسایی پۆلێك دەکەنەوە. مامۆستایەك ڕێك لەبەردەم بۆڕدێکی سپی لەسەر ستەیج وەستاوە و وانەی موزیك دەستپێدەکات. بە گۆرانی دەڵێ، دۆ-ڕێ-می-فا-سۆ-لا-تی-دۆ!. خوێندکارەکان دەستیان بەرز کردەوە بە یەك دەنگ بە چاوەکانیان و شەپۆلە توندەکانی قۆڵیان بۆ مامۆستا هەڵیانبژێرن بۆ دووبارەکردنەوەی ئاوازەکە. هەر خوێندکارێك بە نۆرە هەڵدەبژێردرێت جگە لە کچێکی گەنج لەسەر کورسی بە تایە.

ئەسمای تەمەن 28 ساڵ، یەکێك لە ئامادەبووان و خوشکی یەکێك لە ئەکتەرەکان وتی: " ئەمە یەکەم جارە دێمە سەنتەری ڕؤشنبیری". "من حەزم لە پەیامی شانووگەرییەکە بوو کە منداڵان سەرەڕای جیاوازییەکان یارمەتی یەکتر بدەن. پەیامێکی گرنگە چونکە دەڵێت نابێت هیچ منداڵێك بەبێ یارمەتی بەجێ بهێڵرێت بەتایبەتی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت." ئەسما باسی لە پێزانینی خۆی کرد بۆ سەنتەرەکە بۆ کۆمەڵگە و ئەو هێزەی هونەرەکان هەیەتی. "بە تایبەتی مۆسیقا" ئەو وتی، "چونکە زمانێکی نێودەوڵەتییە کە خەڵك کۆ دەکاتەوە و هەموو جیاوازییەکانی نێوانیان دەشێوێنێت."

خوشکی ئەسما، هێند تەمەن 13 ساڵ (ئەوەی ناوەڕاست، جلی سوور) حەزی لە بەشداریکردنی ئەم شانووگەرییە کرد چونکە ڕێگەی پێدا منداڵانی نوێی هاوتەمەنی خۆی ببینێت و دوستایەتی نوێ دروست بکات. سەرەڕای ئەوەش ئەم شانۆگەرییە و ناوەندە ڕۆشنبیرییە دەرفەتێك بۆ منداڵان ڕەخساندووە کە بە شێوەیەکی داهێنەرانە خۆیان دەرببڕن "حەزم لە نواندنە" هێند گوتی: "دەمەوێت لە داهاتوودا ببم بە ئەکتەر."

ئەسما وتی: "ئەم منداڵانە لەم چالاکییە هونەرییانە شتی بەسوود فێردەبن و یارمەتیش دەدات بۆ پاککردنەوەی کەسایەتییەکان."

شانۆگەرییەکە بەردەوام بوو، هەر دیمەنێك گوزارشت لە سیناریۆ ڕەمزییە جیاوازەکان دەکات کە بەرەنگاری شێوازی هەڵسوکەوتی هەموومان بوو لە ژیانی ڕاستەقینەدا. ئایا ئەم کچە گەنجە بە کورسیەکی تایە بانگهێشت دەکەیت بۆ یاری کردن لەگەڵت؟ ئەگەر بینیت کە ئەو گێچەڵ دەکرێت، بۆی ڕادەوەستیت؟ لە کۆتاییدا، ئەستێرەی نمایشەکە بە مۆنۆلۆگێك نیشانی جەماوەرەکەی دا، هەموو ڕەنگەکانی پەلکەزێرینە کە لە هەر لایەکی ڕیزکرابوون. پەیامی کۆتایی سادە بوو"خەڵك و بەتایبەتی منداڵان، سەرەڕای هەر جیاوازییەك لە نێوانییاندا، هاوڕێ بن" هێند وتی.

گلۆپەکان هەڵهاتن و جەماوەرەکە بە چەپڵە لێدانەوە سەریان هەڵدا. خێزانەکان لە دەوروبەری تازەکردنەوەکان تێکەڵ بوون و وێنەیان لەگەڵ ئەکتەرە بچووکەکانیان گرت. تیمی PIN جانتایەکی نوێی بڕاندیان بەسەر منداڵاندا دابەش کرد وەك نێشانەیەك بۆ ئەو ئێوارەیە.

سوپاس بۆ یەکێتی ئەوروپا بۆ بەخێوکردنی ئەم بۆنەیە و پێکەوە بەستنە کۆمەڵایەتیانە و دابینکردنی ئەو کەرەستە نوێیانەی قوتابخانە بە پارەی بەخشین.

Author: PIN