"میاوی کرد وەك ئەوەی بڵێت نابێت بە تەنیا بەجێی بهێڵین:" ئەو خوشك و برا کوێرانەی کە تەنیا لەگەڵ پشیلەکەیان هەڵاتن

بڵاوکراوەتەوە: ٢٠٢٢ ئازار ١٣ کاتی خوێندنەوە: 3 خولەک
© Foto: Omar Khattab

لە ناو چادرەکەیەوە، عەزیزەی تەمەن 58 ساڵ، دەستی درێژ دەکاتەوە و کلیلەکانی ماڵەکەی دەلەقێنێت، بۆ ئەوەی پیشانمان بدات کە ئەوە یەکێك لەو تاکە شتومەکانەیە کە توانی لە ماڵەکەیەوە بیهێنێتە کامپی IDP کە سێ ساڵی ڕابردووی تێدا بەسەر بردووە. ڕەنگە موعجیزەیەك بێت کە توانیبێتی لەلای خۆی بهێڵێتەوە بەوەی کە چۆن چل شوێنی پێشوتری لیست کردووە کە خۆی و براکەی تێیدا ژیاون لەو کاتەی هەڵگیرسانی جەنگی سوریاوە یازدە ساڵ لەمەوبەر.

عەزیزە و جومعەی برای کە تەمەنی 52 ساڵە، کوێرن. لە ژیانی ئەواندا چێژێکی زۆر نەماوە. جەنگ لە هەموو شتێك بێبەشیان کرد، زۆرینەی موڵکەکانیان دەگرێتەوە کە دەبوایە بەجێی بهێڵن. عەزیزە ئاگرێکی لە پێچێکی بچووکدا دروست کرد و سپێناخ دەبڕێت و باسی ژیانی خۆی دەکات پێش جەنگ.

"دوکانێکمان هەبوو کە نان و گازی چێشت لێنانمان لێ دەفرۆشت. لە کاتی هەڵگیرسانی شەڕدا لەدەستماندا. ئێمە پێشتر دڵخۆش بووین. ئێمە لە ماڵی خۆمان دەژیاین نەک لە چادرێکی وەکو ئێستا،" عەزیزە وتی، "من شاروچکەکەمانم دەناسی، دەمزانی لە کوێیە، وە دەمتوانی بەخۆم بە سەلامەتی هاتۆچوو بکەم، هەرچەندە نەمدەتوانی ببینم."

قسەکردنی عەزیزە بە میاوێك دەپچڕێت. پشیلەیەکی نێر لەسەر پێیەکانیتی. عەزیزە لەگەڵ خۆی هێناوە. ئەو نەیدەتوانی بە تەنیا بەجێی بهێڵێ لەو گوندەی کە لەژێر تۆپباراندا بوو. " ناوی سلێسە. 70 کیلۆمەتر هەڵمگرتووە،" ناوی سێلسە 70 کیلۆمەتر هەڵمگرتووە،" وتەی عەزیزە لە کاتی دژێنی پشیلەکە.

"سلێس ڕۆژێك هات بۆ ماڵەکەمان. ئەو ئێمەی خۆشویست و ئێمەش ئەومان خۆشویست. کاتێك ناچاربووین ماڵەکەمان بەجێبهێڵین، ئەو میاوی لێ کردین وەك ئەوەی پێمان بڵێ لەوێ بەجێی نەهێڵین و لەگەڵ خۆمانی ببەین. بۆیە ئێمەش بردمان،" جومعەی برای عەزیزە وتی.

" هەندێ جار لە چادرەکەدا لەگەڵمان خەوتووە، هەندێك جاریش لەگەڵ منداڵانی براکەمدایە،" جومعە وتی.

تۆ دەتوانیت هەست بە چیرۆکی ئەم خوشك و برایە بکەیت کە هەردووکیان دوای یازدە ساڵ لە جەنگ چەندە ماندوون.

" کاتێك جەنگ دەستی پێکرد، ئێمە هەموو شتێکمان لە دەست دا. ئێمە برسی بووین، وەك ئەوەی هیچ خواردنێکمان نەبوو و پارەمان نەبوو. هەندێك کەس بۆ ئێمە بێ بەزەیی بوون. جارێك بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەبێ ئاو ماینەوە،" جومعە وتی. ئەو و خوشکەکەی بە دوای ماڵێکدا دەگەڕان کە بتوانن لەوێ بمێننەوە. بەڵام نەیاندەتوانی یەکێکیان بدۆزنەوە.

جومعە وتیشی: "ساڵانێك لە شەڕ و قەیران بە تەواوی هیلاکی کردووم و تووشی زۆر نەخۆشی کردووم،" گوێ لە جێرۆکی براکەی دەگرێ، کلیلەکانی بە توندی لە چەنگیدا بەستراوە.

کاتێك براکەی تەواو بوو ئەوا بە نۆرە ئاماژە بە هەر یەکێك دەکات: "ئەمانە بۆ ماڵی ئێمەن، ئەمانە بۆ دوکانەکەمانن، وە ئەمانە بۆ بەرمیلی سووتەمەنی. ئەمانەش بۆ دۆلابەکەی من،" وتەی عەزیزە لە کاتی دەرهێنانی پارە لە نێو کلیلەکاندا لە گیرفانی خۆی. "وە ئەمە لە یادی خوشکە کۆچکردووەکەمە. ئەو پێش پێنج ساڵ لەمەوپێش مرد،" عەزیزە ئەو جزدانەی پیشاندا کە خوشکەکەی بەجێی هێشتبوو. 

"خەڵك ئەم شتانە دەهێڵنەوە بۆ ئەوەی خۆشەویستەکانیان و ئەو کاتانەی کە دڵخۆش بوون بەبیر بهێنێتەوە. کاتێك ئەم کلیلانەم لەگەڵ خۆم هێنا، هیوام خواست و باوەڕم وابوو کە دەگەڕێمەوە ماڵەوە،" عەزیزە وتی.

ئەو لەسەر زەوی دادەنیشێت و سێلسی کە بە باوەڕیەوە لەسەر باوەشیتی دەدژێنێ. "هێشتا هیواخوازم ڕۆژێك بگەڕێمەوە ماڵەوە. بەڵام هەندێك جار، خۆزگەم دەخواست کە فڕۆکەیەکی ئاسمانی لێم بدات، و مردبام بۆ ئەوەی لەم ئازارە ئاسوودە بم. بەڵام دەبێت ئارام بین و خۆڕاگر بین."


Autor: Člověk v tísni