تەنها لەگەڵ کورسیێکی بە تایە ویارمەتی بیستن ژیانێك لە سوریا دەگۆڕێت

بڵاوکراوەتەوە: ٢٠٢٢ کانوونی دووەم ١٠ کاتی خوێندنەوە: 3 خولەک
تەنها لەگەڵ کورسیێکی بە تایە ویارمەتی بیستن ژیانێك لە سوریا دەگۆڕێت
© Foto: PIN

زەردەخەنەی حامد بە تووشە. گەرموگوڕی بێتاوانی لێی دەردەکەوێ، هەروەك چۆن گژوگیای فراوان لە هەموو سوچێکی ژوورەکە دەچەسپێت، چاوەکانی بە هۆشیارییەوە دەدرەوشێتەوە. گەرموگوڕی و بێتاوانیی لێی دەڕژێتە دەرەوە، هەروەک چۆن گژو گیای فراوان لە هەموو سوچێکی ژوورەکە دەچەسپێت، چاوەکانی بە هۆشیارییەوە دەدرەوشێتەوە. "ئەو زۆر سۆزدارە" دایکی حامد (کارما) وتی. "میهرەبانی و هەستیارییەکەی زۆر بەرزە، بۆ نموونە ئەگەر منی بینی دەگریم لەگەڵ مندا دەست بە گریان دەکات، ئەگەر بیسکویتێکی لە دەستدا بوو تاوەکو هەندێکم پێ نەدات نایخوا."

"ئەو بە نرخترین شتە لە ژیانمدا. هەست دەکەم لە خۆم زیاتر لە هەستەکانم دەگات و هەستیان پێ دەکات." دەم و چاوی کارما چیرۆکێکی تایبەت بە خۆی هەڵدەگرێت، کەسێك کە هێزەکەی بەردەوام تووشی هیلاك بوون دەبێت. ئەوە قورسە کە وێنای بکەیت کە چۆن ئەم دایکە 40 ساڵە بۆ ماوەیەکی درێژ توانیویەتی بە تەنیا گرنگی بە کوڕە گەورەکەی بدات، بە لەبەر چاوگرتنی ئەو بایەخ و سەرنجە زۆرەی کە پێویستی بە کەم ئەندامییە جەستەییە هەمەجۆرەکانە.

لە تەمەنی 13 ساڵیدا، حامد لە کۆتاییدا دەتوانێت بە باشی گوێی لێبێت و بە ئاسانی بجوڵێتەوە دوای ئەوەی یەکەم یارمەتی بیستن و کورسیە بە تایەکەی لە ڕێکخراوی خەڵك لە پێویستیدا (PIN) وەرگرت.

"گرنگترین شت کورسی بە تایە و یارمەتی بیستنە،" کارما وتی. "کاتێك ئەوم دەبرد بۆ دکتۆر بۆ چارەسەری جەستەیی، ئەوم بە پشتەوە هەڵگرتبوو چونکە کورسی بە تایەمان نەبوو."

لە کاتی مردنی مێردەکەی لە شەڕدا 8 ساڵ پێش ئێستا، "دەبێت ڕۆڵی دایك و باوکێك بگێڕم" کارما وتی. کارما ناتوانێت بەردەوام بێت لە کاری جێگیر کە هیچ جێگرەوەیەکی تری نەبێت بۆ چاودیری حامد، کارما بە دەگەمەن بتوانێت کۆتایی پێ بهێنرێت. کڕینی هەر جۆرە یارمەتیەکی ماددی بۆ کوڕەکەی لەسەرووی خەرجیە تەندروستییەکانییەوە هەرگیز لە کتێبەکاندا نەبووە.

بۆ یارمەتیدانی کۆکردنەوەی هەندێك سەربەخۆیی دارایی، کارما بەژداری لە خولێکی سێ مانگی بەرگدووری لە سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی لە سوریا کە لەلایەن PIN بەڕێوەدەبرێت، کرد. بەڵام لێرە ژیانی بە شێوەیەك گۆڕا کە هەرگیز پێشبینی نەدەکرد.


"پاراستنی بازنەیی" چییە؟

ڕێکخراوی PIN میکانیزمێك تێکەڵ دەکات بە درێژایی هەموو بەرنامەکانی لە سوریا بۆ دڵنیابوون لە دەستگەیشتنی مانادار، سەلامەتی و کەرامەتی لەو یارمەتیە مرۆییانەی کە ئێمە دەیگەیێنین. ئەمە بە گشتی بە "پاراستنی بازنەیی" ناودەبرێت.

لە PIN پاراستنی بازنەیی مانای ئەوەیە کە هەموو ستافەکەی ڕاهێنانیان پێکراوە لەسەر چۆنیەتی هەڵسەنگاندنی کەیسی شاراوەی ئەو کەسانەی کە لەوانەیە پێویستیان بە پاراستنی تایبەت بێت، یان یارمەتی زیاتر کە پڕۆژەکانی ئێستامان دایناپۆشن. ئەمە لەوانەیە هەر شتێك لە قوربانییەکانی توندوتیژی ڕەگەزییەوە دەرکەوێت بۆ ئەوانەی کە پێداویستی پزیشکییان هەیە، وەك حامد. سیستەمی چاودێری و ناردنەوە هەیە لەو شوێنەی کە ستافەکان دەتوانن کەسێك بگەڕێننەوە بۆ بەشی دیاریکراو لە ناو PIN یان بۆ ڕێکخراوێکی تر کە لەوانەیە گونجاوتر بێت بۆ یارمەتیدانی پێویستیەکانی کەسی دیاریکراو.

ئەندامێکی کارمەندی PIN پێویستی کارما بۆ یارمەتی دیاری کرد کە لە دەرەوەی بواری ڕاهێنانی پیشەیی بوو. لە ڕێگەی تیمی ناردنەوەی پاراستنی ئێمەوە، و سوپاس بۆ توخمێکی گرنگی پڕۆژەی پەروەردە و دامەزراندن کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە دابین کراوە، PIN توانی ئەم یارمەتییەی بیستن و کورسییە بە تایەکە بکڕێت و ڕێکبخات کە نەك تەنیا سوود بۆ حامد، بەڵکو بۆ تەواوی خێزانەکەی دەگەیێنێت. برا بچووکەکانی حامد زۆر بە پەرۆشن کە دەست بکەن بە کارکردن لەسەر تێگەیشتنی دەنگی و دەربڕینەکەی. "کاتێك خەڵك ئەو بە "پەك" وەسف دەکەن، زۆر نیگەران دەبێت،" کارما وتی. "مێشکی سەلامەتە بەڵام منداڵەکانی تر قسەی پێ دەڵێن. گرنگترین شت بۆ ئەو ئەوەیە کە خەڵك وەك هەر منداڵێکی تر مامەڵەی ئاسایی لەگەڵ بکات."

ئێستا کارما دەتوانێت وزەی زیاتری خۆی تەرخان بکات بۆ ئەوەی ببێتە نان بەخشەری هەموو منداڵەکانی و کارامەیی بەرگدووری تازەی خۆی بەکاربخات. "دەمەوێت بتوانم لە کاری خۆمەوە خۆراك بە خێزانەکەم بدەم، پڕۆژەیەکی بچووکم هەبێت کە سەربەخۆم بکات و پێویستم بە کەس نەبێت،" ئەو وتی. "تاکە ئاواتی من ئەوەیە کە بتوانم پێداویستی مندالەکانم جێبەجێ بکەم بۆ ئەوەی وەك منداڵەکانی تر ژیانێکی شایستە بژین."

سوپاسێکی تایبەت بۆ یەکێتی ئەوروپا بۆ دەرماڵەی بەخشندەیی لە بەڕێوەبردنی سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی بۆ سەدان دایکی وەك کارما، وە بۆ پشتگیری کردنی یەکگرتنی پاراستنی بازنەیی بە درێژایی هەموو بەرنامەسازییەکانی PIN.

Autor: مێگان جیۆڤانێتی، ئەفسەری پەیوەندی و داکۆکی PIN لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست