پشتیوانی کردنی بازرگانی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی ڕووناکی و ژیان بۆ حەویجە
بڵاوکراوەتەوە: ٢٠٢٢ نیسان ٢٧ کاتی خوێندنەوە: 4 خولەکوێنەی شاعێری بەناوبانگی فەلەستینی مەحموود دەروێش دیوارەکانی سەرەوەی مێزێك دەڕازێنێتەوە کە دوو فرۆشیاری گەنج دادەنیشتوون و مۆبایلەکانینا بەکاردێنن. زۆر ئەستەمە وێنای ئەوە نەکرێت کە ڕۆخساری مارکەی مامۆستای شاعیر بە مەبەستی دادگایی کردنی ئەو دوو بەرێزەیە کە لە ئێستادا دەستڕاگەیشتن بە ڕەفەکانی ئەدەبیاتی عەرەبی و نێودەوڵەتی بۆیان ناتوانێت سەرنجیان لە یوتیوب دوور بخاتەوە.
وێنەی شاعێری بەناوبانگی فەلەستینی مەحموود دەروێش دیوارەکانی سەرەوەی مێزێك دەڕازێنێتەوە کە دوو فرۆشیاری گەنج دادەنیشتوون و مۆبایلەکانینا بەکاردێنن. زۆر ئەستەمە وێنای ئەوە نەکرێت کە ڕۆخساری مارکەی مامۆستای شاعیر بە مەبەستی دادگایی کردنی ئەو دوو بەرێزەیە کە لە ئێستادا دەستڕاگەیشتن بە ڕەفەکانی ئەدەبیاتی عەرەبی و نێودەوڵەتی بۆیان ناتوانێت سەرنجیان لە یوتیوب دوور بخاتەوە.
تاکە پەرتوکفرۆشی حەویجە دوو ساڵ پێش ئیشتا کرایەوە ئەمە نەك تەنیا کۆڵەوارێکی رۆشنبیرییە، بەڵکو ئەرشیفێکی کراوەیە و بۆشایی بەخشینە بە کاری نووسەرانی ناوخۆ کە مێژووی هەردوو حەویجە و عێراق نەمر دەکە ن.
لە ڕێگەی مەشق و بەخشینی بازرگانییەوە، ڕێکخراوی خەڵك لە پێویستیدا یارمەتی ژنانی عێراق دەدەن کە وەك مەکتەب ئەلسەلام بازرگانی خۆیان دابمەزرێنن و بەڕێوەی ببەن.
مەکتەب ئەلسەلام (نووسینگەی ئاشتی)
"یەکێك لەو پەرتووکە بەناوبانگانەی دەیفرۆشین ڕۆمانێکی عێراقییە بەناوی (شواتە ئەلملح وەلدەم) چونکە باس لەو واقیع و شەڕانە دەکات کە لە حەویجە و دەوروبەری ڕوویداوە،" وتەی سەعید کە زەینەبی دایکی خاوەنی ئەم پەرتووکخانەیە. "ئێمە کار لەسەر پەرتووكێك و گوڤارێك دەکەین کە لە بۆ ئەرشیفکردنی ئەو ڕووداوانەی لە ناوچەکەماندا ڕوویانداوە و شوێنەوارە مێژووییەکانی حەویجە".
گرنگی پەرتووکخانەکە ناتوانرێت کەم بکرێتەوە. ئەم ناوچەیەی حەویجە وەك زۆرێك لە ناوچەکانی دیکە، تا ئێستاش نیشانە و لە ناوچوونی دەسەڵاتی داعشی پێوە دیارە. کاروبارەکان وەڵ هەمیشە لە نهۆمی خوارەوە بەردەوامە، تەنانەت لە کاتێکدا کە داروپەردووەکانی سەرەوە هەڕەشەی ئەوە دەکات لە هەر ساتێکدا بێتە خوارەوە.
لەناو هەموو ئەمانەدا، مەکتەب ئەلسەلام نوێنەرایەتی پەناگەیەکی بچووك دەکات بۆ فرەچەشنی و دەوڵەمەندی ڕابردووی ناوچەکە، لەگەڵ وەرگێڕانی '1984' یان 'پیرەمێرد و دەریا' کە شانبەشانی دەقە ناوخۆییەکان لەسەر ئایین و سیاسەت و ساڵانی ڕژێمی سەدام حسێن. هەروەها ئەرکی خۆیان لەسەر ڕێگا دەگرنە بەر: "من گەشت بۆ قوتابخانەکان دەکەم بۆ هاندانی قوتابیەکان بۆ خوێندنەوەی زیاتر،" سەعید وتی.
"ئێمە ئەم پڕۆژەیە هەڵدەبژێرین چونکە هیچ پەرتووکخانەیەکمان لەو ناوچەیە نەبوو بۆیە بەسوود دەبێت و سوودی لێ وەردەگرین،" زەینەب وتی، خاوەنی فرۆشگای پەرتووك. "لە بەخشینەکە، توانیمان لاپتۆپ و چاپکەرێکی نوێ بکڕین کە یارمەتیمان دەدات بۆ چاپکردنی کتێبی زیاتر و زیادکردنی بەرهەمەکانمان".
لە سەرووی ڕابردووی ئەدەبی دەوڵەمەندی عێراق، ئەو ناوچانەی کە لە نزیکی ڕووباری دیجلەن، هەروەها بە پێشکەشکاری چێشتلێنان ناسراون، بە تایبەتی مەسگوف (المسکوف) کە قاپێکی ماسی برژاوی تیژە. بە پێی یەکێك لە خێرخوازەکانمان، ڕەغەد، ماسی لە وەرزی ڕەمەزاندا بە دڵخواز دەمێنێتەوە.
دووبارە دانانەوەی ماسی بۆ سەر مینیو.
ڕەغەد قوفلی دەرگاکە لە زەوی دەکێشێتە دەرەوە و دەرگای کانزایی بۆ ئەکواریۆمی ناوماڵەکەی دەکاتەوە. "بەو پارەیە ماسی زیاترم پێ کڕی، مۆلیدەیەك و دابینکەری ئۆکسجین بۆ ئەو ئاوەی کە ماسیەکەی تێدا دەهێڵینەوە،" ڕەغەد وتی.
بە قازانجی فرۆشتنی ماسیەکە، ڕەغەد تەنها ناتوانێت پشتگیری خێزانەکەی بکات، بەڵکو لە فراوانبووندا سەرمایە گوزاری دەکات: "کارەکە باشە، خەڵك لە ئێمە دەکڕن. پێشتر هیچ داهاتێکم نەبوو بەڵام لەگەڵ ئەوەی لە دووکانەکە دەستم دەکەوێت دەتوانم پشتگیری منداڵەکانم بکەم،" ئەو وتی. "من بیر لە فراوانکردنی دووکانەکە دەکەمەوە و بە شێوەیەکی جوانتر ڕازاندمەوە بۆئەوەی خەڵکێکی زیاتر ڕابکێشێت".
شیکاری بازاڕیPIN دوو هێندە دڵنیای کردەوە، پێش ڕاهێنانەکان، کە کارێکی فرۆشتنی ماسی لە ئابووری ئێستای حەویجەدا باش دەبێت. دوای ئەم قۆناغە، پێکهاتەکانی سەرکەوتنی کار سادە و کەم تێچووی بوون: ڕاهێنانێکی دوو مانگەی ئۆنلاین لەسەر: پەرتووکخانەیی، فرۆشتن، بازاڕکردن، ژمێریاری و خزمەتگوزاری کڕیار و دواتر یارمەتی بازرگانی 1000 دۆلاری ئەمریکی.
"خواردنی ماسی خواردنێکی دڵخوازی عێراقییەکانە، بەڕاستی زۆریان خۆشدەوێت و هەست بە خۆشی دەکەن کە لەسەر مێزەکەیان هەیە. هەندێك جار لە شەودا خەڵك دێن و داوای ماسی دەکەن تەنانەت کاتێك ئێمە داخراوین".
کاریگەری بزنسێکی بچووك لەسەر ژیانی تاکە خێزان دەتوانێت گەورە بێت، وەك چاوپێکەوتنی داهاتوومان دەریدەخات.
بازرگانی کردن لە ژووری دانیشتنەوە
پەنجەرەیەکی ڕەنگاوڕەنگی گەورە بۆشاییەکی گەرم دەداتە شوێنی کاری ماڵی ڕەدا کە ڕەنگە چالاکەکانی جلە تازە تەواوکراوەکانی لە قوماشەکە دەربخرێت. "پێش ڕاهێنانەکان هیچ بیرۆکەیەکمان نەبوو سەبارەت بە بازرگانیکردن، بەڵام دوای ئەوە بیرۆکەیەکی ڕوونترمان هەیە سەبارەت بە چۆنیەتی کڕینی قوماش، نرخەکان، باشترکردنی لێهاتووییەکانمان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیارەکان بە باشترین شێوە،" ڕەدا وتی.
بە بڕێکی کەم لە یارمەتی PIN، ڕەدا توانی گەشە بە کاروباری قوماشەکانی بدات. قازانجەکانی تەنها یارمەتیدەر نین لە پێدانی کرێی خانوو بەڵکو دڵنیا دەبنەوە لەوەی منداڵەکانی دەتوانن پارەی زانکۆیان بدەن.
ئێستا ڕەدا دەیەوێت کارەکەی فراوانتر بکات لە دەرەوەی دروستکردنی جلوبەرگ بۆ ئەوەی شتی گەورەتر بگرێتەوە: "دوکانەکەم بچووکە و دوورە لە بازاڕی سەرەکی کە کڕیارەکانم و توانای کارکردنم لەسەر پارچە گەورەکانی وەك پەردە سنووردار دەکات. بۆیە، ئاواتەخوازم فراوانتر بێت و دوکانێکی گەورەترم هەبێت لە بازاڕدا".
بۆچی ئافرەتان لەم پڕۆژانەدا بکەنە ئامانج؟
پێشکەوتنەکان بەرەو یەکسانی ڕەگەزی لە عێراقدا بە خاوی دەمێنێتەوە.
لە کاتێکدا بەشداری ڕەمزی ژنان لە پەرلەمانی عێراق لە مێژووی ڕابردوودا زیادی کردووە، کە ئێستا نزیکەی چارەکێك لە کورسییەکانی پەرلەمان لەلایەن ژنانەوە بەدەستەوەیە، کەسە کۆمەڵایەتییە کۆنەپەرستە سەرسەختەکان بەردەوامن لە دیاریکردنی سنووری بەشداریکردنی ژنان لە پەروەردە و دامەزراندن.
بەپێی داتای ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان، عێراق لە ژنانی تەمەن کار سێ هێندە زیاتر لە پیاوان ئەگەری بێکاربوونیان هەیە، لە ئێستادا زیاتر لە 30٪یان بێکارن. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە ژنان بەردەوامن لە پیشاندانی ڕێژەی خوێندەواری بەراوردکاری بەرزتر. هۆکارەکانی وەك بەرزبوونەوەی ڕێژەی دەرهێنان لە قوتابخانە، هاوسەرگیری پێشوەختە و چاوەڕوانی ئەوەی کە ژنان دەبێ باری کاری ناوماڵ و کاری چاودێری بێ مووچە هەڵبگرن، بەردەوامن لە دامرکاندنی تێکەڵبوونی ژنان لە هێزی کاردا.
لەبەر ئەم هۆکارانە، دەستێوەردانی PIN ژنان دەکاتە ئامانج بۆ باشترکردنی سەربەخۆیی دارایی خۆیان.