لە وێنەکاندا یەکەم ڕۆژ لە قوتابخانە بۆ منداڵانی ئاوارەبووی سوریا
بڵاوکراوەتەوە: ٢٠٢٣ شوبات ٥ کاتی خوێندنەوە: 4 خولەکچەند ڕۆژی یەکەمی منداڵ لە قوتابخانە ئەزموونێکی پێکهاتەدارە، بە تایبەت بۆ ئەو منداڵانەی کە ژیانی سەرەتایییان بەهۆی ململانێیەوە لە قاڵب دراوە. دوو ملیۆن و 400 هەزار منداڵ لە سوریا لە خوێندن دەرچوون، لەگەڵ ساڵانێک لە ململانێی بەردەوام بەشێکی زۆری ژێرخانی پەروەردەیی کە پێش جەنگ هەبووە، لەناوبردووە
بە پارەی یەکێتی ئەوروپا ، رێکخراوی (خەڵک لە پێویستیدا) PIN پۆلی خوێندنی نا فەرمی بۆ منداڵانی بچووک لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا دابین دەکات،ناوچەیەکی وڵاتەکە کە بە تایبەتی بەهۆی دوانزە ساڵ ململانێی توندەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە. لە سەرانسەری ١٥ کەمپ بۆ ئاوارە ناوخۆییەکانی سوریا، پین سەنتەری فێربوونی کاتی دروستکردووە بۆ ئاسانکاری بۆ پەروەردەکردنی ١١ هەزار منداڵ لە تەمەنی شەش بۆ چواردە ساڵان . زۆرجار، ئەم ناوەندانەی فێربوون تاکە سەرچاوەی پەروەردەی دەستڕاگەیشتنن لە کەمپەکاندا. بۆ زۆرێک لەم خوێندکارانە، ئەو پەروەردەیەی کە پین پێشکەشی دەکات، دەبێتە یەکەم ئەزموونی قوتابخانەیان، لەگەڵ هەموو ئەو پێشبینی و وروژاندن و یادەوەرییانەی کە دەیھێنێت.
منداڵان چۆن یەکەم ڕۆژی خوێندنیان لە قوتابخانە لەبیرە؟ لە یەکەم وانەی ئینگلیزییەوە تا فێربوونی پیتەکانی ئەلفوبێی عەرەبی، شەش منداڵی سوری کە بەشداری پۆلەکانی خوێندنی نافەرمی دەکەن، کاتێکیان بۆ کێشانی یادەوەرییە دڵخوازەکانیان تەرخان کرد.
ئە حمەد کورێکی گەنجە و لە یەکێک لە ناوەندەکانی فێربوونی کاتی PIN لە کامپێکدا لە باکوری رۆژئاوای سوریا بەشداری وانەکان دەکات . قوتابخانەکەی وەک ئەوەی لە دەرەوە دەیبینێت کێشا، لە پیاسەی ڕۆژانەیدا بۆ قوتابخانە، لەگەڵ منداڵەکان کە لە ژێر بارانێکی بەیانی زوودا دەگەیشتن و بە پلیکانەکاندا سەردەکەون بۆ دەروازەی سەرەکی. زستانەکان لە سوریا دەتوانن سەخت بن، چونکە ئەو چادرانەی کە خێزانە ئاوارەبووەکانی وەک خێزانەکانی ئەحمەد نیشتەجێن زۆرجار ئامادەکارییەکی باشیان نییە بۆ بەرگەگرتنی باران و بەفر.
فریال لە پۆلی سێیەمی بنەڕەتییە و لە ئەنجامی ململانێکانی سوریا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارە بووە، ئێستاش لە وانەکانی خوێندنی نافەرمی لە پارێزگای ئیدلب دەخوێنێت، یەکێک لە باشترین یادگارییەکانی لە یەکەم ڕۆژی خوێندنی لە قوتابخانە کێشا – وانەیەکی زمانی ئینگلیزی لەگەڵ مامۆستا دڵخوازەکەی . هەروەها ئاسانکاری وانەکان بۆ قوتابیان، هەروەها ڕێکخراوی PIN پشتگیری پێشکەش بە مامۆستایان دەکات، لە دابینکردنی ئامێری قوتابخانە وەکو نیشاندەری تەختەی سپی و دەفتەر تا دەگاتە ڕاهێنان و خولەکانی ڕاهێنەرایەتی.
ڕیتاج ئەو ئاهەنگەی کێشا کە کاتێک ڕێکخرابوو کە ئەو قوتابخانەیەی کە تێیدا دەخوێنێت بۆ یەکەمجارکرایەوە تەنها چەند هەفتەیەک لەمەوبەر. گۆڕەپانی یاری و کۆشکەکەیان ڕازاندەوە شانۆگەرییەکی کورتیان لەسەر شانۆ پێشکەش کرد.
وەردە لە پۆلی سێی بنەڕەتییە و لە زێدی خۆی ئاوارە بووە. ئێستا لە کەمپێک لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا دەژی. هەروەها لە وێنەکەیدا ئەوەی هەلبژاردووە کە وێنەی ئاهەنگی ڕۆژی کردنەوەی قوتابخانەکەی بکێشێت. لە پێشەوە سەکۆیەکیان بۆ نمایشەکان داناوە، کە بە باڵۆن و بانتینگ ڕازێنراونەتەوە. ڕۆژی کردنەوەی چالاکیی و پێشبڕکێی لەخۆگرتبوو کە زۆرێک لە منداڵەکان بەشدارییان تێدا کرد، بۆنەیەکی وەک ئەمە لایەنێکی گرنگە بۆ بنیاتنانی ئەزموون و یادەوەری ئەرێنی بۆ ئەو منداڵانەی کە بەرگەی ئاوارەبوون و لەدەستدان و ململانێیان گرتووە.
ئەم وێنەکێشانە لە لایەن مستەفاوەیە ، خوێندکارێکی گەنجە ، کە چێژ لە وانەکانی وەردەگرێت لە یەکێک لە ناوەندەکانی فێربوونی کاتی ڕێکخراوی پن.پۆلەکەی وێنا دەکات کە منداڵان ڕیزیان گرتووە بۆ ئەوەی بەشداری وانە عەرەبیەکەیان بکەن. بەهۆی ململانێکانەوە هەزاران منداڵ لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا هەرگیز چانسی دەستپێکردنی خوێندنیان نەبووە، هەر بۆیەش ناتوانن بخوێننەوە و بنووسن. PIN وانەی سەرەتایی خوێندەواری و ژمارەیی بۆ ئەو منداڵانە دابین دەکات کە پێشترنەیانخوێندووە ، یارمەتیان دەدات لە تێپەڕاندنی یەکەم و گرنگترین هەنگاوی ژیانی قوتابخانەیان.
مانال تەمەن ٩ ساڵ خۆی کێشاوە بە هەڵگرتنی چەند گوڵێک بۆ مامۆستاکەی. هەروەها یەکەم وانەی عەرەبی کێشاوە، کە مامۆستا ٢٨ پیتی ئەلفوبێی عەرەبی فێری کردوون.
بە پاڵپشتی یەکێتیی ئەورووپا، (PIN) ڕێگا بۆ پەروەردەی کوالیتی و خزمەتگوزاری پاراستنی منداڵان لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا دروست دەکات. ئەم پڕۆژەیە بە ئامانجگرتنی ئەو ناوچانەی کە ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی لە قوتابخانە نەخوێنن تێدایە، پەروەردەی نافەرمی (خوێندەواری و ژمارەیی)، پشتگیری دەروونی کۆمەڵایەتی، و ڕەوانەکردن پێشکەش دەکات.