دەستێکی هیوا: خوێندکاران لە باکووری عێراق پشتگیری وەردەگرن بۆ ئامادەکردنیان لە گەشتی داهاتوویاندا
بڵاوکراوەتەوە: ٢٠٢٣ کانوونی دووەم ١٩ کاتی خوێندنەوە: 3 خولەکیەکێکە لە ڕۆژە ساردەکانی زستان. بای سارد لە کۆلێژە چۆڵ و گۆڕەپانی یاری قوتابخانەی کۆیە لە هەرێمی کوردستانی عێراق فیشەک دەدات لە کاتێکدا دارە تازە چێنراوەکان لەگەڵ بادا دەلەرزن. چەند چرکەیەک دوای لێدانی زەنگەکە، گەرمییەکە بڵاودەبێتەوە بۆ ناو کۆلێژەکان و گۆڕەپانی یاریکردن کاتێک قوتابیەکان پۆلەکانیان بەجێدەهێڵن بۆ یاریکردن و ڕاکردن و دانیشتن لە لای باخچە نوێیەکە. پێکەنین و وزەیان ژیان بۆ قوتابخانە دەگەڕێنێتەوە.
لە نێویاندا، سەرحەد، پەنابەرێکی سوری تەمەن ١٠ ساڵ کە لەگەڵ هەندێک لە هاوڕێکانی لە گۆڕەپانی یارییەکەدا وەستاون و لەسەر یاساکانی یارییەکە ڕێکدەکەون.ئەو بە هیچ شێوەیەک بەم شێوەیە نەبووە. بجار سەڵاح، مامۆستایەکی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی شاری کۆیە و ئاسانکارە لەگەڵ ڕێکخراوی پیپل ئین نید، وتی :“ئەو شەرمن بوو کاتێک بۆ یەکەمجار پەیوەندی بە قوتابخانەکەوە کرد و لەگەڵ هیچ خوێندکارێک و تەنانەت مامۆستاکانیشیدا کارلێکی نەدەکرد"
سەرەڕای ئەوەی کە ئەوەندە گەنجە بۆ ئەوەی نیشتمانی خۆی لەبیر بکات، بەڵام سەرحەد هێشتا نۆستالژیای هەیە بۆ گەشتێک کە لەگەڵ باپیرەی بۆ دەریا کردوویەتی کە لە وێنەکێشانەکانیدا ڕەنگدانەوەی هەبووە. ”زۆر بە باشی وێنە دەکێشێت. ئەوە ئەو دەروازەیە بوو کە بەکاری دەهێنام بۆ یارمەتیدانی “ بژار ڕوونیکردەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە” سەرحەد دوای ئەو پاڵپشتییە دەروونی-کۆمەڵایەتیەی کە پێشکەشمان کرد زۆر گۆڕاوە و پەرەی سەندووە. ئێستا هەمیشە دەستپێشخەرییە بۆ پێشکەشکردنی کارەکانی و لەگەڵ هاوڕێکانی بەشداری دەکات. “
بۆ دڵنیابوون لە خۆشگوزەرانی خوێندکاران ، PIN ئاسانکارەکانی لە سەر پشتگیری دەروونی – کۆمەڵایەتی (PSS) و ڕاهێنانی کۆنتێکستی قەیرانەکان (TICC) ڕاهێنا ، تا بتوانن یارمەتی خوێندکاران بدەن بۆ زاڵبوون بەسەر زەبر و زەنگ و سەختییەکان دوای تێپەڕبوون بە هەندێک سەختی ، وەک ئاوارەبوون ، شەڕ یان کەمتەرخەمی . هەروەها پن کیتی یارمەتیدانی بۆ قوتابخانەکان دابین دەکات کە پشتگیری لە هەردوو خوێندکارو مامۆستایان دەکات . سەرەڕای ئەوەش ،پۆلەکانی ناو قوتابخانەکەیان بە پەنجەرە و دەرگای نوێ نۆژەنکردەوە، دەسشۆری جیاکراوەیان بۆ مامۆستایان دروستکرد و نەمامی نوێیان لە باخچەی قوتابخانەکەدا چاند.
“دوای وانەکانی چاکسازی لەم هاوینەدا، نمرەی خوێندکاران نزیکەی ٧٠% لە زمانەکانی عەرەبی و بیرکاری و کوردیدا باشتر بووە. ئەو خوێندکارانەی کە بە شێوەی ئۆنلاین خوێندوویانە زۆرترین سوودیان لەم پشتگیرییە وەرگرتووە” بژار وای وت. پێش هاوکارییەکە بەشێک لە مامۆستایان بە پارەی خۆیان پارەی پێداویستییەکانی قوتابخانەیان دەدا و وەک دیاری دەیاندا بە قوتابییەکان. - من دایکم؛ دڵتەنگ دەبم کە دەبینم منداڵانی تر توانای کڕینی پێداویستییەکانی قوتابخانەیان نییە. لێرەدا، لە پۆلەکەدا، وەک ئەوەی هی خۆم بن مامەڵەیان لەگەڵ دەکەم” لە کۆتاییدا دەڵێت.
بەهۆی ئەو سندوقە گەورەیەی پەروەردە ناتوانێ چاوەڕێ بکات (ECW) و هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ڕزگارکردنی منداڵان، ئینتەرسۆس و دامەزراوەی ڕوانگە، ڕێکخراوی خەلک لە پێویستیدا دەتوانن پاڵپشتی پێشکەش بە قوتابخانەکانی باکوری عێراق بکەن.